لەمەودوا وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێم بەنزینی 690 دیناری دابیندەكات
SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە حكومەتی عێراقی ناردنی بەنزینی بۆ پارێزگاكانی هەرێم ڕاگرتووە وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێمەوە بەڵێنی ئەوەمان پێدراوە كە لە بری حكومەتی عێراق ئەوان بەنزینی 690 دیناری دابیندەكەن، بۆ ئەومەبەستەش سەرجەم ئامادەكارییەكمان كردووە و ناوی بەنزینخانەكانیشمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركردووە. بەهمەن عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە بەردەوامی بەدواداچوونمان بۆ دەستپێكردنەوەی هێنانی بەنزین لە عێراقەوە ئەوەمان پێوتراوە كە تا ئێستا دیار نییە كە عێراق دەستدەكاتەوە بە ناردنی ئەو بەنزینە بۆ پارێزگاكانی هەرێم كە بە بەنزینی 690 دیناری ناسراوە، تا ئێستاش نازانین بۆچی حكومەتی عێراق ناردنی ئەو بەنزینەی بۆ هەرێمی […]
The post لەمەودوا وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێم بەنزینی 690 دیناری دابیندەكات appeared first on SNN.