هۆشیار زێباری”سەدرییەکان نزیکترین کەسن لێمانەوە کە حەز بکەین حکومەتیان لەگەڵیان پێکبهێنین”
SNN ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە بەغدا لەگەڵ حسێن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدری کۆبوونەوە و تێیدا گفتووگۆ لەسەر هاوپەیمانێتی و چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرا. عەزاری بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: گرنگە کە رێرەوی سیاسەتکردن لە عێراقدا بگۆرێت و دەسەڵات لای ئەو کەسانە نەمێنێتەوە کە لە دوای 2003وە عێراقیان بەم دۆخەی ئێستا گەیاندووە، چیتر ئەو سەردەمە نامێنێتەوە کە پلەو پۆست و دەسەڵات لە نێو گروپێکی عێراقدا دابەش بکرێت. ئەو ئاماژەی بەوەشکرد: کوتلەیەکی سیاسی بەهێز لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی دیکەی عێراق پێکبهێنرێت بۆ بەرێوەبردنی عێراق، هەروەها وڵات بخرێتە دۆخێکی دیکەوە کە هاووڵاتیان و وڵاتیش لەو قەیرانانە […]
The post هۆشیار زێباری”سەدرییەکان نزیکترین کەسن لێمانەوە کە حەز بکەین حکومەتیان لەگەڵیان پێکبهێنین” appeared first on SNN.