کارمەندانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە مانيانگرتووە
2021-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN بەشێک لە کارمەندانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانيانەوە مانيانگرتووە و دەڵێن تا مووچە وەرنەگرين کارناکەين. چەند کارمەندێک لە زانکۆی سلێمانی بە SNN يان راگەياند: تا ئێستا مووچەمان وەرنەگرتووە و ناتوانن بەردەوامبين لە دەوامکردن، ماندەگرين تا مووچە وەردەگرين. ئەوە لەکاتێکدايە، لە 25ی مانگی پێشووەوە دابەشکردنی مووچە دەستيپێکردووە و تا ئێستا مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەشنەکراوە.
The post کارمەندانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە مانيانگرتووە appeared first on SNN.