بەتۆمەتى کوشتنى بەرازێک 4 هاوولاتى دەستگیرکران
SNN بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رايگەياند: “چوار هاووڵاتی بە تۆمەتی کوشتنی بەرازێک دەستگيرکراون”. پۆليسی دارستان و ژينگەی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “دواى پشکنینى ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن کارمەندانى ئاسایشى بازگەى سلێمانى- پیرەمەگروون دەرکەوت ئاژەڵێکى کێوى بەراز بەکوژراوى لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندابووە” ئاماژەی بەوەشکردووە: بەو هۆيەوە ٤ چوار سەرنشینى ئۆتۆمبێلەکە دەست بەسەرکران و ڕادەستى پۆلیسى دارستانى سلێمانى کران، پاشان لەلایەن بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستى بەڕێز دادوەر کرا بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى . دەشڵێت “دواى وەرگرتنى بڕیارى بەڕێز دادوەر لاشەى بەرازە کوژراوەکە خراوەتە ژێڕ گڵ”.
The post بەتۆمەتى کوشتنى بەرازێک 4 هاوولاتى دەستگیرکران appeared first on SNN.