هەواڵی کوردستان ئێستا

وردەکاری پەلاماری شەوی رابردووی داعش بۆ سەر گوندێک

وردەکاری پەلاماری شەوی رابردووی داعش بۆ سەر گوندێک
وردەکاری پەلاماری شەوی رابردووی داعش بۆ سەر گوندێک

2021-12-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار، کە باس لەوەدەکرێت چەکداری داعش بوون هێرشیان کردەسەر گوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان، شەڕە تەقە لە نێوان خەڵکی گوندەکە و چەکداراندا روویدا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بۆ دانیشتوانی گوندەکە نەبوو. چەکدارەکانی داعش، کە ژمارەیان هەشت چەکدار بووە، کاتژمێر 11ی شەو هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵێکی ئەو گوندە و شەڕ دروستبووە، دانیشتوانی گوندەکە وەڵامی پەلامارەکەیان داوەتەوە و لە گوندەکەدا ئەو چەکدارانەیان گەمارۆداوە، دواتر هەڵاتوون. دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن نزیکەی 15 خولەک شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەکداران و دانیشتوانی گوندەکە روویداوە. ئەمە لەکاتێکدایە سێ رۆژ لەمەوبەر ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیانکردەسەر هەمان ئەو ماڵە، هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

The post وردەکاری پەلاماری شەوی رابردووی داعش بۆ سەر گوندێک appeared first on SNN.