سبەی بەفر و باران دەبارێت
SNN بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا کە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێم بەفر و باران دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم رایگەیاندووە، سبەی هەینی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەفر دەبارێت و لە ناو سەنتەری شارەکان ئاسمان باراناوی دەبێت و هەندێک کات بارانەکە بە لێزمەش دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە: سبەی ئاسمانی شارەکانی هەرێم هەور و باراناوی دەبێت و هەندێک کات دەبێتە لێزمە باران. هەروەها بەپێی پێشبینییەکان لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر دەبارێت. بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، خێرایی با لە هەریەک لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر زیاد دەکات، دەشڵێت، لە کاتێکدا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە نێوان پێنج بۆ 15 […]
The post سبەی بەفر و باران دەبارێت appeared first on SNN.