بەڕێوەبەری نوسینگەکەی: کەمال ئەتروشی دەستی لەکارنەکێشاوەتەوە
SNN بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سرووشتییەکانی رەتکردەوە کە لە بەشێک لە میدیاکان و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە. سەمیر حاجی، بەڕێوەبەری نووسینگەی د. کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد کە وەزیری سامانە سروشتییەکان بەمەبەستی چەند پشکنینێکی پزیشکی لە دەرەوەی وڵات، مۆڵەتی وەرگرتووە، دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەگەڕێتەوە و دەست بە دەوامی ئاسایی خۆی دەکاتەوە”. لە بەشێک لە میدیاکانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە کەمال ئەتروشی داوای دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە و چووەتە وڵاتی کوەیت و رەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
The post بەڕێوەبەری نوسینگەکەی: کەمال ئەتروشی دەستی لەکارنەکێشاوەتەوە appeared first on SNN.