لە دوای گرژییەکانی دوێنێ دەروازەی سێمێلکا داخرا
SNN لەدوای ئەوەی بەهۆی جموجوڵی لایەنگرانی پەکەکە لە دەروازەی سنووری سێمێلکا گرژی دروستبوو، حکومەتی هەرێم ئەو دەروازەیەی بە رووی هاووڵاتیانی رۆژئاوای کوردستاندا داخست. بەهۆی داخستنی دەروازەکەوە سەرجەم جموجوڵ و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەنێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا وەستاون. بەرپرسانی دیوی ڕۆژئاوای کوردستانی دەروازەی سێمێلکا دەڵێن، حکومەتی هەرێم هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێ نەداون سەبارەت بە هۆکاری داخستنی دەروازەکە. ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ شەو شەوکەت بەربەهاری بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور بڵاویکردەوە “ژمارەیەک کەس بە هێما و ئاڵای پەکەکەوە بە مۆلوتۆڤ و بەرد و دار هێرشیان کردووەتەسەر خاڵی سنووری پێشخاپور لە ئەنجامدا ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی برینداربوون.
The post لە دوای گرژییەکانی دوێنێ دەروازەی سێمێلکا داخرا appeared first on SNN.