كۆرۆنا ڕێوڕەسمی شاردنەوەی ٦٢ رووفاتی ئێزدی دواخست
2020-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
شنگال-KDP.info- بەرپرسی رێكخراوی ئێزدیان بۆ دۆكیومێنتكردن رایگەیاند، بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕێوڕەسمی شاردنەوەی ٦٢ رووفاتی ئێزدی دواخرا.
خەیری عەلی ئیبراهیم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، هێشتا دیار نییە كەی ڕێوڕەسمەكە بەڕێوە دەچێت، بەڵام هەموومان پێمان باشتر بوو دوابخرێت.
ناوبراو گوتیشی: "چاوەڕێ دەكرا ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە هاووڵاتیان و بەرپرسان پشكداری ئەم رێوڕەسمە بن، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی رێوڕەسمەكە دوابخرێت".
كاروان باعەدری