فارس عیسا: هێشتا لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ڕێكنه‌كه‌وتوون
به‌غدا -KDP.info- به‌هۆی ناكۆكیی زۆرەوە لایه‌نه شیعه‌كان ڕێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق. كورد و سوننه و به‌شێكی زۆری لایه‌نه شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له‌ناو خۆیادا بۆ دیاریكردنی كاندیدیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وامه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر هیچ ناوێك ڕێك نه‌كه‌وتوون".
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "لایه‌نه شیعه‌كان كێشه و ململانێی ناوخۆیان جددییه و ناتوانن له‌سه‌ر ناوێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕێك بكه‌ون، ڕۆژه‌كانی ڕاسپاردنی كه‌سێكی تر له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌پێی یاسا به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات".
عیسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان ناتوانن له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕێك بکه‌ون، ئێستا ڕای لایه‌نی كورد و سوننه و زۆرینه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانیش ئه‌وه‌یه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ند بێت، له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیراندا بمێنێته‌وه تا كاتی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق".
سیسته‌می حوكمڕانیی عێراق له نێوان كورد و سوننه و شیعه‌دا سێكوچكه‌یه؛ سه‌رۆككۆمار پشكی كورده و سه‌رۆكوه‌زیران پشكی شیعه‌یه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی لایه‌نی سوننه‌یه، له‌پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، پاش چه‌ندین مانگ به‌شێكی كه‌م له لایه‌نه شیعه‌كان محه‌ممه‌د تۆفیق عهلاوییان دیاری كرد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئێستاش گرژیی نێوانیان زیاتر بووە و ناتونن له‌سه‌ر كه‌سێكی شیعه ڕێك بكه‌ون.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ