وەزارەتی كشتوكاڵ: پەڵەی داوە و جوتياران دەتوانن تۆو بکەن
SNN-عەلی حەمە سەعید وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم دلنیایی دەداتە جوتیارانی هەرێمی كوردستان كە لەمەودوا دەتوانن دەستبكەن بە چاندنی گەنم و جۆ ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا بڕێكی باش باران سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و پێشبینیش دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا برێكی زیاتر باران ببارێت. حسێن حەمەكەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كەمێك بارانبارین دواكەوت بەڵام خۆشبەختانە ئەو بڕە بارانەی كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە بووەتە هۆی ئەوەی كە زەوی بەتەواوی تەڕببێت و جوتیاران بتوانن زەوییەكانیان بكێڵن و دەستبكەن بەچاندنی […]
The post وەزارەتی كشتوكاڵ: پەڵەی داوە و جوتياران دەتوانن تۆو بکەن appeared first on SNN.