وەزیری پێشمەرگە: سەرباری لەمپەر و ئاستەنگەکان بەردەوام دەبین لە چاکسازی
SNN شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق و وەفدێكی دیبلۆماسی و سەربازی باڵای ئەو وڵاتە كرد. بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەكۆبونەوەیەكدا، كە سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت و راوێژكاران و ژمارەیەك لەئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و راوێژكارانی باڵای سەربازی سوپای ئەمریكا ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەسەر دواین پێشهات و روداوەكانی ناوچەكەو میكانیزمەكانی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بەردەوامیدان بەهەماهەنگی و هاوكاریەكانی سوپای ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، دووپاتكردنەوەی بەڵێن و پەیمانی بەردەوامیدانە بەدۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كورد و گەلی ئەمریكا. وتیشی: لەدەستپێكی […]
The post وەزیری پێشمەرگە: سەرباری لەمپەر و ئاستەنگەکان بەردەوام دەبین لە چاکسازی appeared first on SNN.