پیرۆزبایینامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی بۆ كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ێەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی زاگرۆس تیڤی..
لە بیرەوەری (3)هەمین ساڵیادی پەخشی(كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس) بە زمانی عەرەبی، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوە و بینەرانی ئازیزی كەناڵەكەتان دەكەین و، هیوادارین لە كاروبار و ئەركی میدیایتاندا هەردەم لە پێشكەوتن و سەركەوتنی بەردەوام دابن بۆ خزمەتگەیاندن بە كوولتورو رۆشنبیریی نەتەوەییمان.
(كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس)بەزمانی عەرەبی لەو ماوەی كاركردن و پەخشیدا خاوەن بەرنامە و پلان و سیستمێكی گونجاو بووە و بە پرۆسەیەكی خەمخۆرانە توانیویەتی جێگە و پێگەی خۆی لە سەر گۆڕەپانەكە بچەسپێنێ و بە پێی پەیامێكی روون و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ رەوشەكە و رووداوەكاندا بكات..
لەو بۆنەیەدا خوازیارین زیاتر و لە گشت روویەكەوە سوود لە پێشكەوتنی تەكنەلۆجیای میدیایی وەربگرن و كاروبارەكانتان لەرووی ئیتیك و پیشەوەرییەوە زیاتر بەرەو پێش ببەن لەو سونگەیەشەوە خزمەتی زیاتر بە دۆزی گەلەکەمان و داخوازی و خواست و ویستە رەواكانمان بە دەوروبەرو جیهان بگەیەنن.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی كەناڵەكەتان دووپات دەكەینەوە، هەر سەركەوتوو بن..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١١ـی ئاداری ٢٠٢٠