نوری مالکی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
SNN نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ شاندێکی یاوەریدا دێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی و پارتیدا کۆدەبێتەوە. بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان سبەی چوارشەممە دێتە هەرێمی کوردستان و لە یەکەم سەردانیاندا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبی پارتی کۆدەبنەوە و دواتریش لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کۆدەبنەوە”. ئامانجی سەردانەکەی ئەو شاندە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە. چوارچێوەی هەماهەنگی لە زۆربەی لایەنە شیعەکان پێکهاتووە جگە لە رەوتی سەدر، کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی دووەمی 2021 رەتدەکەنەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن و لە دادگای باڵای فیدراڵیش سکاڵایان بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکان پێشکەشکردووە.
The post نوری مالکی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات appeared first on SNN.