هەواڵی کوردستان ئێستا

25ی مانگ چوار شوێن مووچە وەردەگرن

25ی مانگ چوار شوێن مووچە وەردەگرن
25ی مانگ چوار شوێن مووچە وەردەگرن

2021-12-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بەپێی چەند هەواڵێکی میدیای ناوخۆی، به‌بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 12 له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت و له‌پشووه‌كه‌شدا چوار وه‌زاره‌ت و لیوا هاوبه‌شه‌كانى پێشمه‌رگه‌ موچه‌یان پێده‌درێت. به‌پێى بڕیارێكى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌ماوه‌ى پشووه‌كانى سه‌رى ساڵدا دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 12 ده‌ستپێده‌كات و هه‌ریه‌كه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانى (ته‌ندروستى، پێشمه‌رگه‌، دارایی و ناوخۆ) له‌گه‌ڵ ليوا هاوبه‌شه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كه‌ پاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ دابینده‌كرێت موچه‌یان پێده‌درێت. هه‌ر به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت، دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌بێ لێبڕین ده‌بێت بۆ ئه‌م مانگه‌ش. مانگى ڕابردوو ئه‌گه‌رچى 25 مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ كرا، به‌ڵام نزیكه‌ى یه‌ك مانگى خایاند تا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان موچه‌یان وه‌رگرت، ئه‌مرۆش فازڵ نه‌بى بریكارى پێشوى […]

The post 25ی مانگ چوار شوێن مووچە وەردەگرن appeared first on SNN.