هەواڵی کوردستان ئێستا

لەمەودوا مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت

لەمەودوا مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت
لەمەودوا مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت

2021-12-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی نوێوە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆی پارێزگاکان دەردێت. عەقیدی ھاتووچۆ بەختیار محمد وتەبێژی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند :لە رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2022ەوە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت بە ھاوڵاتیان. روونیکردەوە، پێشتر تەنھا لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمدا بووە، بەڵام ھەر ھاووڵاتییەک کە خوازیاری بەدەست ھێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییە دەتوانێت لەو وادەیەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بکات.

The post لەمەودوا مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت appeared first on SNN.