جارێكی دیكە عێراق ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بۆ سلێمانی ڕاگرت
SNN-عەلی حەمەسەعید ماوەی سێ رۆژە دابەشكردنی بەنزینەكەی عێراق لە سلێمانی راگیراوە، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانیش دەڵێت، كێشەكە تەكنیكییە و بۆ چارەسەركردنی نوسراویان بۆ بەغداد كردووە، سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پاریێزگای سلێمانیش دەڵێت، ئەگەر وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بیەوێت دەتوانێت كارێك بكات پێویستی بەعێراق نەمێنیت. محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی سێ ڕۆژە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ناردنی بەنزین ڕاگیراوە كە لەناو شۆفێراندا بە بەنزینی 690 دیناری ناسراوە، هەر بەوهۆیەشەوە لەرۆژی دووشەممەوە ئەو جۆرە بەنزینە لە بەنزینخانەكانی سلێمانی دابەشنەكراوە، ئەوەندەی بە ئێمە وتراوە بەهۆی كێشەی تەكنیكی ئەو جۆرە بەنزینە رەوانەی سلێمانی نەكراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی بەدواداچوون […]
The post جارێكی دیكە عێراق ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بۆ سلێمانی ڕاگرت appeared first on SNN.