هادی عامری” تا هێزە بیانییەکان لە وڵاتماندابن عێراق سەقامگیر نابێت”
SNN هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، سەروەری نیشتیمانی عێراق هێڵی سوورە و دەبێت سەرجەم هێزەکان کە لەوڵاتدا بونیان هەیە لەسەر بنەمای یاسایی دەستوربن، بۆیە هۆشداری دەدەن لەوەی عێراق سەقامگیر نابێت ئەگەر هێزە بیانییەکان لەکۆتایی ئەمساڵدا نەچنەدەرەوە. هادی عامری لەگەڵ کوتارو سوزوکی، باڵیۆزی ژاپۆن لەعێراق کۆبوەوە و باسی لەوەشكردوە، ژاپۆن رۆڵێکی گرنگ لەناوچەکەدا دەبینێت و رۆڵی حکومەتی ژاپۆژن لەئاسایش و ئارامی عێراق و بەهێزکردنی رێڕەوی دیموکراسی بەرز دەنرخێنن، هەڵوێستیان بەرامبەر هێزە بیانییەکان رونە کە بونیان لەعێراق دەبێت لەسەر بنەمای یاسایی بێت، هەر کاتێکیش وڵات پێویستی بە راوێژکاری سەربازی بیانی هەبو بەگوێرەی دەستور ئەو داواکارییە ئاڕاستەی وڵاتان دەکات. بە پێی ڕێككەوتنی […]
The post هادی عامری” تا هێزە بیانییەکان لە وڵاتماندابن عێراق سەقامگیر نابێت” appeared first on SNN.