ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
کوردستانییانی خۆشەویست،
ئەمڕۆ کە جیهان بەگشتی ڕووبەڕووی مەترسیی کۆرۆنا بووەتەوە، ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ئه‌م ڤایرۆسه خەمی سەرەکی و کاری لەپێشینەی هەموو وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە. بە ئەزموون سەلمێنراوە کە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی كۆرۆنا و زاڵبوون بەسەر لێکەوتەکانیدا، خۆپاراستن باشترین چەکی بەرەنگاربوونەوەیە.
هەڵمەت و ڕێکاره‌کانی حکوومەتی هەرێمى كوردستان بۆ به‌رگیری له‌م ڤایرۆسه و هه‌نگاو و کاره‌کانیان بەرز دەنرخێنم، ئەرکی هەموو لایەکمانە ئه‌وپه‌ڕى هاوکار و یارمەتیدەریان بین لە جێبەجێکردنی کارەکانیاندا.
سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان و دكتۆر و په‌رستاران و ستاف و تیمه پزیشكییه‌كان و ته‌واوى كه‌رتى ته‌ندروستى و پۆلیس و ئاسایش و كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان و پارێزگا و ئیداره‌كان كه خزمه‌ت ده‌كه‌ن و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن، هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه په‌یوه‌نداره جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
کوردستانییانی ئازیز،
بە هەستی بەرپرسیاریەتی و هاوکاریی هەموومان پێکەوە، دەتوانین تەندروستی و سەلامەتیی خۆمان و ژینگەکەمان لەم مەترسییە بپارێزین. گرنگە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکرێت، نە به ترس و نە فەرامۆشکردن. دەبێ ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی تایبەت بە خۆپاراستن و پاک‌وخاوێنی، بڕیار و ڕێکارەکانی لایەنە پەیوەندارەکانى حكوومه‌ت بۆ ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسه، بە وردی و دروستی جێبەجێ بکرێن.
ئەرکی هه‌موو كه‌سێكه خۆی بە بەرپرسیار بزانێت بۆ پاراستنی تەندروستی، ژیان و سەلامەتیی خۆی و خێزانەکەی، کۆمەڵگا و ژینگەکەی. چاوەڕوانیم لە هه‌موو کوردستانییانی ئازیز، ئەوپەڕی هەستکردنیانە بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەم ئەرکە مرۆیی، نیشتمانی، ئایینى و ئه‌خلاقییه.
به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌مه‌لایه‌نه و پابه‌ندى به ڕێنمایییه‌كانه‌وه، خۆمان و گه‌ل و وڵاتمان ده‌پارێزین و ئه‌م سه‌ختییه‌ش تێده‌په‌ڕێنین، هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌کیش له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین. بە هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم کوردستانییان و گه‌لى عێراق و گەلانی دراوسێ و جیهان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
11/3/2020