زیاد جەبار “ئەگەر چاكسازی ڕاستەقینە نەكرێت ساڵی داهاتوو بارودۆخی دارایی هەرێم باش نابێت”
SNN-عەلی حەمە سەعید سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر هەرێمی كوردستان بەردەوام نەبێت لە چاكسازی ئەوا بارودۆخی ئابووری هەرێم لە ساڵی ئایندە باش نابێت، چونكە ڕاستە لەڕووی یاساییەوە دەبێت 200 ملیاردینارەكەی بەغدا بەردەوام بێت بەڵام پێدەچێت ساڵی داهاتوو گرفتی سیاسی بۆدروستبكرێت و نەنێردرێت ئەوكات حكومەتی هەرێمیش پەنا بۆ كەمكردنەوەی مووچە دەبات. زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بەجۆرێكە دەبێت چاكسازی ڕاستەقینەبكرێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێتە مووچەخۆران و فەرمانبەران كە لە ساڵی داهاتوو مووچەكانیان بەڕێك و پێكی وەردەگرن، هاوكات پێناچێت بەغدا 200 ملیاردینارەكەی تەنها […]
The post زیاد جەبار “ئەگەر چاكسازی ڕاستەقینە نەكرێت ساڵی داهاتوو بارودۆخی دارایی هەرێم باش نابێت” appeared first on SNN.