بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەسیحییەکانی هەرێم: شانازیتان پێوە دەکەین
SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی: خوشک و برا مەسیحییەکانم لە تەواوی جیھان، عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، بە ئومێدم جەژنی ئەمساڵتان بە شادیی، ئاشتەوایی و پێکەوەیی بەسەربەرن. هاوکات نوسیویەتی: لەم بۆنە مەزنەدا، جەخت لە پاراستنی فەرھەنگی جوانی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی ئاینەکانی کوردستان دەکەم. لەھەمان کاتدا بە ئەرکی سەرشانی ھەمووانی دەزانم کە پارێزگاری لە سەرجەم مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکانمان بکەین و وەک پێکھاتەیەکی دێرینی ئەم خاک و نەتەوەیە شانازییان پێوە بکەین. ئومێد دەکەم جەژنی ئەمساڵتان جەژنی کۆتایی سەختییەکان بێت […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەسیحییەکانی هەرێم: شانازیتان پێوە دەکەین appeared first on SNN.