تورکیا ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێنا
SNN زانایانی تورکیا لەدوای پەرەپێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، ئەمڕۆ بڕێکی زۆریان لێ بەرهەمهێنا بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ پارێزگاکانی وڵاتەکە و ئەنقەرەش خوازیارە هەناردەی دەرەوەی وڵاتی بکات. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بۆ یەکەمجار بڕێکی زۆر لە ڤاکسینی (تورکۆڤاک) لە شاری ئورفە بەرهەمهێنراوە و 150 هەزار ژەمە ڤاکسین گواستراوەتەوە بۆ ئەنقەرە بە مەبەستی بەکارهێنانی، بەرپرسانی تەندروستی تورکیاش رایانگەیاندووە کە بڕێکی زیاتر لە ڤاکسینەکە دەنێردرێت بۆ پارێزگاکانی دیکەی تورکیا. لیژنەی زانستی کۆرۆنا لە تورکیا، کە کاری لەسەر دروستکردنی ڤاکسینەکە کردووە داوای لە خەڵکی ئورفە کردووە سەرەتا ئەوان بێن بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەکەوە چونکە کەمترین هاووڵاتی لەو پارێزگایە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە. ڤاکسینەکە پێش وەختە مۆڵەتی بەکارهێنانی بۆ […]
The post تورکیا ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێنا appeared first on SNN.