“داعشه‌كانی پێشوو گەڕاونه‌ته‌وه سنووری شنگال”
شنگال -KDP.info- فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردانی ئێزدی له شنگال گوتی، حكوومه‌تی عێراق ئه‌و عه‌ره‌بانه دهگەڕێنێتهوه بۆ شنگال، كه پێشتر داعش بوون و له‌نێویاندا ئه‌میریش هه‌یه، بۆیه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئێمه جێگه‌ی قبووڵكردن نییه و ڕازی نابین.
قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردانی ئێزدی له شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی پێشتر داعش بوون و شەڕی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد و دواتر به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه ڕایان كردبوو، ئێستا جارێكی دیكه به خێزانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سنووری شنگال."
قاسم شه‌شۆ گوتیشی: "هێزەکانی عێراق خۆیان پارێزگاری له‌و داعشانه ده‌كه‌ن كه ده‌گەڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه و له‌ناویاندا ئه‌میری داعش‌یش هه‌یه، كه ئێمه ده‌یانناسینه‌وه و هه‌مووان ناسنامه‌یان لای ئێمه ئاشكرایه."
شه‌شۆ باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبووڵكردن نییه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق ڕێگرییان لێ بكات، ئه‌گه‌رنا له هه‌ر شوێنێك بیانبینین ڕازی نابین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه هه‌مووی داعش بوونه و ته‌عدایان له ئێمه كردووه."
بڵند ئیبراهیم