هەواڵی کوردستان ئێستا

تەرمی کۆچبەرەکانی نۆکەندی ئينگليز گەڕێندرايەوە هەرێم

تەرمی کۆچبەرەکانی نۆکەندی ئينگليز گەڕێندرايەوە هەرێم
تەرمی کۆچبەرەکانی نۆکەندی ئينگليز گەڕێندرايەوە هەرێم

2021-12-26 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN دوای دووجار دواخستنی، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی 16 کۆچبەری کورد کە ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردوو لە ئاوی ئینگلیزی لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا خنکابوون گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان و بەخاک سپێردران.  ئەو کۆچبەرانە هەشت کەسیان خەڵکی دەڤەری راپەڕینن، چوار کەسیان خەڵکی دەربەندیخانن، یەکێکیان خەڵکی هەولێر، کۆچبەرێک خەڵکی سۆران و دوو کۆچبەری دیکەش خەڵکی ناوچەکانی هەرێمن. ڕۆژی 24ی تشرینی دووەمی 2021، بەلەمێک کە 33 کۆچبەری تێدابوو لە نۆکەندی ئینگلیزی لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا نقوم بوو، تەواوی کۆچبەرەکان کە زۆربەی کورد خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون گیانیان لەدەست دا و تەنها دوو کەسیان ڕزگاریان بوو.

The post تەرمی کۆچبەرەکانی نۆکەندی ئينگليز گەڕێندرايەوە هەرێم appeared first on SNN.