شوانێكی خەڵكی ڕۆژهەڵات لە گوندێكی نزیك پێنجوێن مینی پێدا تەقییەوە و گیانی لە دەستدا
SNN-عەلی حەمەسەعید تەقینەوەی مینێك بە شوانێكدا لە گوندێكی سەربەقەزای پێنجوێن، بووەهۆی گیان لەدەستدانی ئەو شوانە كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەیەكە بۆكاری شوانی هاتووەتە سنوروكە، هاوكات بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە. د.خالید عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بەSNNی ڕاگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چێندراو لە گوندی ڕاوگانی سەر بەقەزای پێنجوێن بە شوانیكدا تەقیوەتەوە كە دەستبەجێ بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو شوانە. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەیەكە بۆ كاری شوانی هاتووەتە سنوری پێنجوێن و ئەمڕۆش بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا. ئەو پزیشكەی نەخۆشخانەی گشتی […]
The post شوانێكی خەڵكی ڕۆژهەڵات لە گوندێكی نزیك پێنجوێن مینی پێدا تەقییەوە و گیانی لە دەستدا appeared first on SNN.