وەزيری تەندروستی: هيچ حاڵەتێکی ئۆميکرۆن تۆمار نەکراوە
SNN وەزیری تەندروستی رايگەياند: توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم كەم بوەتەوە و تا ئێستاش هیچ توشبوویەكی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێم تۆمارنەكراوە. د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ميديای فەرمی يەکێتی راگەياندووە: ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كەم بوەتەوە، بەڵام بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە هەر بەردەوامە و وەكو وەزارەتی تەندروستیش بەردەوام چاودێری بارودۆخەكە دەكەین. سەبارەت بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە هەرێم وتی: هەرچەندە ئۆمیكرۆن لە زیاتر لە 80 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ توشبوویەكی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێم تۆمارنەكراوە و ئەو هاووڵاتیانەشی لەو وڵاتانەی دەرەوە دەگەڕێنەوە كە توشبووی ئۆمیكرۆنی تێدایە، ئەگەر بێت و نیشانەكانی […]
The post وەزيری تەندروستی: هيچ حاڵەتێکی ئۆميکرۆن تۆمار نەکراوە appeared first on SNN.