هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکردنی داعش عەقید عێراقی سەربڕی

دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکردنی داعش عەقید عێراقی سەربڕی
دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکردنی داعش عەقید عێراقی سەربڕی

2021-12-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN دوای نزیکەی دوو هەفتە لە رفاندنی لە نزیک دەریاچەی حەمرین لە سنووری قەزای خانەقین، گروپی چەکدارانی داعش دیمەنی ڤیدیۆیی سەربڕینی عەقید یاسر ئەلجورانی، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ناوچەی ئەعزەمیەیان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە گروپی چەکدارانی داعش بڵاویکردوەتەوە، عەقید یاسر ئەلجورانی، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا دوای دەستگیکردنیان لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەیدا لەنزیک دەریاچەی حەمرین لەدیالە، چەکدارێک کە ئاڵای داعشی لەپشتەوە دانراوە و لەناوچەیەکی بیابانیدایە، ئەفسەرەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردەبڕن، عەقید یاسر دوو هەفتە لەمەوبەر بەمەستی راوە ماسی لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەیدا چونەتەسەر دەریاچەی حەمرین لەدیالە، بەڵام لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنراون.    

The post دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکردنی داعش عەقید عێراقی سەربڕی appeared first on SNN.