هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌لتاجى سه‌رکۆنه‌ ده‌كات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌لتاجى سه‌رکۆنه‌ ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌لتاجى سه‌رکۆنه‌ ده‌كات

2020-03-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له به‌غدا كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ ده‌كه‌ین كه ‌شه‌وى ڕابردوو هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سه‌ربازگه‌ى ئه‌لتاجى له‌ به‌غدا كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان بریندار بوون.

له‌ كاتێكدا هاوسۆزى و هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده‌ى قوربانیان و وڵاته‌كانیان ده‌رده‌بڕین، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشه‌ پێشهاتێكى ترسناكه‌ و زیان به‌ به‌رژوه‌ندییه‌كانى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و دۆخى وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌تایبه‌تى كه‌ هێشتا تیرۆر مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ و داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددییه‌ له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشى عێراق و ناوچه‌كه‌ و بۆ له‌ناوبردنیان پێویستى به هاوكارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه‌.

داوا له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین هێرشكاران بدۆزنه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووى یاسایان بكه‌نه‌وه‌، ڕێگه‌ش له‌ دووباره‌بوونه‌ى ئه‌م هێرش و دوژمنكاریانه‌ بگرن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى نانه‌وه‌ى پشێویى زیاتر و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

12/3/2020