23 تیم لەسلێمانى خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
SNN بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای (122) ی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە هاووڵاتیان و گەشتیاران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت. لە لێدوانێکیدا بۆ سایت و پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی (سامان نادر – ل.سەنتەری خێرای 122) ڕایگەیاند بۆ بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 لەڕێگای (23) تیمەوە لە ناوچەگەشتیارییەکان و شەقامی سالم و سەرجەم مۆڵەکانی ئەمبوڵانسەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاووڵاتیان و گەشتیاران. داوا لەهاووڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی پێویستیان بەتیمی تەندروستی پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 122 […]
The post 23 تیم لەسلێمانى خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە appeared first on SNN.