وتەبێژی سەدر”دەبێت لایەنە کوردییەکان لەسەر بەشداریکردن لە حکومەتی عێراق رێکبکەون”
SNN وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر رایگەیاندووە: دەبێت لایەنە کوردییەکان لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکومەتی نوێی عێراق رێکبکەون، هاوکات جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی دەکاتەوە. سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی فەرمیی موقتەدا سەدر بە (دەنگی ئەمەریکا)ی راگەیاند: “دەبێت لایەنە کوردییەکان خۆیان ڕێکبکەون لەسەر چۆنیەتی و ڕێگەی بەشداریکردنیان لە حکومەت.” وتیشی: “سەدر پێکهێنانی حکومەتی نیشتیمانی لەبەرژەوەندی گەلی عێراق دەبینێت، حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی کە هەمووان لەباشورەوە بۆ باکور کۆبکاتەوە، هەندێک لایەنیش هیوادارن ڕێگەی ئۆپۆزسیۆن بوونی سەرکەوتوو بگرنەبەر، بەڵام گەر هەمووان پێداگیربن لەسەر حکومەتی تەوافقی، ئەوە دووبارە کردنەوەی هەمان هەڵەی حکومەتەکانی پێشووە.” لەبارەی ئەوەی بەشێک لە لایەنە شیعەکان داوای حکومەتی تەوافقی دەکەن، باسی لەوەکردووە، “لەماوەی […]
The post وتەبێژی سەدر”دەبێت لایەنە کوردییەکان لەسەر بەشداریکردن لە حکومەتی عێراق رێکبکەون” appeared first on SNN.