هەواڵی کوردستان ئێستا

راگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

راگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
راگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

2020-03-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا به‌ توندی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابڕدوو بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی شه‌رمه‌زار ده‌كات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمانان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

مه‌سروور بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە تووندرۆکان دەرەخسێنن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بە تووندی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین کە دوێنی شەو کرایە سەر سەربازگەی (لتاجی) عێراقی و بووە هۆی  گیان لە دەستدان و برینداربوونی  ژمارەیەک راهێنەر و راوێژکاری هێزی هاوپەیمانان.

پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوکارەکانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.

لە کاتێکدا کە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە تووندرۆکان دەرەخسێنن. لە ناو عێراق کێشە تەندروستی و ئابووری و ئەمنییەکان فشاری زۆری بۆ سەر هاووڵاتیان دروست کردووە، بۆیە ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە بە زیانی عێراق و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەوێتەوە.

خوازیارین بە هەماهەنگیی هەموو لایەنە نیشتمانی و دڵسۆزەکانی ناوچەکە و هاوپەیمانان، رێگە لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە بگیرێت و تواناکان بۆ سەقامگیری و ئاشتی و باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیان تەرخان بکرێن. 

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2020/3/12