راگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا به توندی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابڕدوو بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی شه‌رمه‌زار ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمانان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
مه‌سروور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە تووندرۆکان دەرەخسێنن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بە تووندی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین کە دوێنی شەو کرایە سەر سەربازگەی (لتاجی) عێراقی و بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک راهێنەر و راوێژکاری هێزی هاوپەیمانان.
پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوکارەکانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
لە کاتێکدا کە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە تووندرۆکان دەرەخسێنن. لە ناو عێراق کێشە تەندروستی و ئابووری و ئەمنییەکان فشاری زۆری بۆ سەر هاووڵاتیان دروست کردووە، بۆیە ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە بە زیانی عێراق و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەوێتەوە.
خوازیارین بە هەماهەنگیی هەموو لایەنە نیشتمانی و دڵسۆزەکانی ناوچەکە و هاوپەیمانان، رێگە لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە بگیرێت و تواناکان بۆ سەقامگیری و ئاشتی و باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیان تەرخان بکرێن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/12