هەواڵی کوردستان ئێستا

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی حەمە ئەمین ئاغای زێ

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی حەمە ئەمین ئاغای زێ
بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی حەمە ئەمین ئاغای زێ

2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز كاك سوارەئاغا حەمەئەمین ئاغای زێ
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ماپار ئەحمەد نایب)ـی دایكتان و هاوژینی (حەمە ئەمین ئاغای زێ)ـمان پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرەكەتان و هەموو خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

2ـی 12ـی 2019