وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی 12دا بڵاوکردەوە
2022-01-01 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: لە مانگی کانونی یەکەمدا زیاتر لە 100ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەھای زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار فرۆشراوە. ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە: بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لەمانگی کانونی یەکەمدا بڕی 101ملیۆن و 579ھەزار و 927بەرمیل نەوت فرۆشراوە و ھەناردەی دەرەوە کراوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، داھاتی نەوتە فرۆشراوەکە بریتییە لە حەوت ملیار و 37ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی. ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژانە بڕی سێ ملیۆن و 277ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و تێکڕای نرخی یەک بەرمیلیش بە 72دۆلار فرۆشراوە.
The post وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی 12دا بڵاوکردەوە appeared first on SNN.