English | عربي

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان


دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

2018/08/06 | 18:10

(هەواڵ كوردستان)-  

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ دووشەممە 6/8/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە120 هەزار و 400 دینار بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و 92 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1210 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1213 دۆلار بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 180,000 دیناریەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 210,000 دیناریەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 235,000 دینار








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending