ئاسايشی سلێمانی لەسەر شەڕەتەقەکەی ئەمشەو روونکردنەوە دەدات
SNN وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و سێ داواکراوی عەرەب روویدا و بەهۆیەوەیە یەکێک لە داواکراوەکان برینداربوو و ئێستا لە نەخۆشخانەیە. یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە لێدوانێکدا راگەیاندووە: “هێزەکانمان چوونەتە گەڕەکی راپەڕین بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، بەڵام لە کاتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و تەقەیان کردووە، لە ئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش وەڵامی داواکراوەکانیان داوەتەوە و بەهۆیەوە یەکێک لە داواکراوەکان برینداربووە.” وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات: کە هەر سێ داواکراوەکە عەرەبن، بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا کە لەسەر چ تۆمەتێک فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و دەشڵێت “لە چەند […]
The post ئاسايشی سلێمانی لەسەر شەڕەتەقەکەی ئەمشەو روونکردنەوە دەدات appeared first on SNN.