سەید شوهەدا: هێزی ئەمریکا نەکشاوەتەوە و فریومان دەدەن
SNN کەتائیبی سەید شوهەدا ئەمڕۆ ئەوەی خستەڕوو: “هێزەکانی ئەمریکا نەکشاونەتەوە لە عێراق و باسکردن لە کشانەوەشی بۆ فریودانە”. کازم فەرتوسی وتەبێژی ئەو ملیشیایەی حەشدی شەعبی ئەوەی راگەیاندووە: “بەداخەوە کە حکومەتی عێراق بووەتە نێوەندگر لە نێوان گەل و هێزی داگیرکەردا، ئەمریکا تا ئێستا هێزەکانی نەکشاندووەتەوە و هیچ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە نەبووە”. فەرتوسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە “فێڵی چاو” ناوبرد و وتیشی: هەموان پرسیار دەکەن لە چۆنیەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و چارەنووسی ئەو هێزانە”. سەبارەت بەوەی کە دەوترێت هێزە شەڕکەرەکان کشاونەتەوە و ئەوەی ماوە تەنیا هێزی راوێژکارییە، ئەو وتەبێژە وتی: “گۆڕینی ناوەکان فریومان نادات و ئەزموونی ئەمریکا لە هیچ لایەکەوە سوودی بۆ عێراق […]
The post سەید شوهەدا: هێزی ئەمریکا نەکشاوەتەوە و فریومان دەدەن appeared first on SNN.