English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە گەرمیان زیادیکردووە

2018/08/07 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - گەرمیان ئاستی ده‌رهێنانی نه‌وت لە كێڵگەی نەوتی حەسیرە بەراورد بە دوو مانگی رابردوو بۆ 16 هەزار بەرمیل زیادی كردووە.

بەهۆی پەیوەستكردنی بۆریی بیری حاجی عەواد بە بیری ژمارە یەكی كێڵگەی نەوتی حه‌سیره‌وه‌، رۆژانه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 110 تۆن نه‌وتی خاو ده‌رده‌هێنرێت.رامیار عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا دەڵێ "پێشتر رۆژانە نۆ هەزار و 500 بەرمیل ده‌رده‌هێنرا، ئێستا بەبەردەوامی 120 تەنکەر دەچێت و دەکاتە نزیكەی 25 هه‌زار به‌رمیل رۆژانە.

ئەمەش وای كردووه‌ ‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ داوی پترۆدۆلار بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌".لە باشووری كوردستان تەنها گرنگی بە نەوت نادرێت، ئێستا حكومەت دەیەوێ لەڕێگەی بەرهەمهێنانەوە لە كێڵگەی نەوتی كوردەمیر، غازیش بەرهەمبێنێت بۆ ئەوەی بەشێكی بفرۆشێت و بەشەكەی دیكەشی وزەی كارەبای پێ بەرهەمبێنێت.شاهۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی حه‌مرین بۆ توێژینه‌وه‌ دەڵێ "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانه‌وه‌ لیژنه‌ی ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند غازی هەیه‌، تاوەکو وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیان، كه‌ بڕیاره‌ لە گەرمیان دروستبكرێت، به‌ غازی سرووشتی کاربکات، ئەو غازه‌ش توانای به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌یه‌كی 700 مێگابایتی هه‌یه‌".ئەو نەوتەی لە كێڵگەی حەسیرە دەردەهێنرێت، رۆژانە لەڕێگەی تانكەرەوە دەبرێتە خورمەڵە و لەوێ لەگەڵ نەوتی كێڵەگەكانی خورمەڵە تەقتەق تێكەڵ دەكرێت و دووبارە لەڕێگەی بۆری نه‌وتی كوردستان جەیهان ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت.ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ باشووری كوردستان كاری ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ئاستی به‌رهه‌مهێنان زیاد بكه‌ن، بۆیه‌ له‌ گه‌رمیان تاوەكو پارێزگەی دهۆك، گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت چڕتر كردووەته‌وه‌.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending