هەواڵی کوردستان ئێستا

چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە سەنگەرێکی پێشمەرگە کرد

چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە سەنگەرێکی پێشمەرگە کرد
چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە سەنگەرێکی پێشمەرگە کرد

2022-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN لە سنوری پارێزگای کەرکوک چەکدارانی نەناسراو تەقەیان کە سەنگەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و بە هۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری كه‌ركوك رایگه‌یاند، چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ گوندی کۆچەکی سنوری ناوشوان بە نیشانشکێن تەقەیان لە سەنگەرێکی فەوجی سێی لیوای 114ی پێشمەرگە کردوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ سوكی برینداربوه‌. باسی لەوەشکرد، هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو هێرشەیان داوەتەوە و چەکدارەکان هەڵاتوون. هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ناسنامەی ئەو چەکدارانە نازانرێت، به‌ڵام هێرشەکانی داعش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیان پێكردوه‌ته‌وه‌ بەتایبەتی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان و قه‌ره‌چوغ.

The post چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە سەنگەرێکی پێشمەرگە کرد appeared first on SNN.