تەندروستی هەولێر: هەر نەخۆشێک خۆی نەکوتیبێت رێگەی پێنادرێت بچێتە نەخۆشخانە
SNN بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: لە یەکی شوباتەوە، هەر کەسێک ئەگەر بە ڤاکسینی کۆرۆنا خۆی نەکوتیبێت رێگەی پێنادرێت بچێتە نەخۆشخانەکانەوە، بەڵام ئەم بڕیارە حاڵەتەکانی فریاکەوتن ناگرێتەوە. د. دلۆڤان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد: ئەم بڕیارە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێریش دەگرێتەوە، هەروەها هاووڵاتیان و نەخۆشانیش دەگرێتەوە کە سەردانی بنکەکانی تەندروستی دەکەن، کە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ئەگەر خۆیان نەکوتیبێت رێگەیان پێنادرێت بچنە بنکەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان. وتیشی: “ئەگەر ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، دەبێت پشکنینی کۆرۆنای هەفتانەیان هەبێت ئینجا دەتوانن بچنە نەخۆشخانەکانەوە و بەپێی یاسای تەندروستی مامەڵەیان لەگەلدا دەکەین”. د. دلۆڤان وتی: “لە سنووری پارێزگای هەولێر بە […]
The post تەندروستی هەولێر: هەر نەخۆشێک خۆی نەکوتیبێت رێگەی پێنادرێت بچێتە نەخۆشخانە appeared first on SNN.