هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی هەرکات باری لاربێت پەنا بۆ یەکڕیزی دەبات بۆ داپۆشینی عەیبەکانی

پارتی هەرکات باری لاربێت پەنا بۆ یەکڕیزی دەبات بۆ داپۆشینی عەیبەکانی
پارتی هەرکات باری لاربێت پەنا بۆ یەکڕیزی دەبات بۆ داپۆشینی عەیبەکانی

2022-01-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN شیرین یونس ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: پارتی هەرکات باری لاربێت پەنا بۆ یەکڕیزی دەبات بۆ داپۆشینی عەیبەکانی، گرنگە‌ یە‌كێتی پێداچوونە‌وە‌ بە‌ سیاسە‌تی پە‌یوە‌ندییە‌كانی خۆی لە‌گە‌ڵ پارتی بكاتە‌وە‌. شیرین ئاماژەی بەوەشکرد: پارتی زۆر دەمێکە لافی یەکڕیزی و کوردایەتی لێدەداو یەکێتیش لەخۆبوردوانە هەوڵی بەردەوامی یەکڕیزی دەدا ئەگەرچی جەماوەرەکەشمان داوایان لە یەکێتی ئەوەیە کە چیتر بەدوای شیعارە درۆیینەکانی پارتی نەکەون، پارتی ئەوەجاری یەکەمی نییە کەهەرکات باری لاربێ بۆداپۆشینی عەیبەکانی داوای یەکڕیزی دەکاو هەرکاتێکیش هەلی بۆهەڵکەوت فرسەتی لێدێنێ و خۆی دەخاتەوە باوەشی نە‌یارانی کوردستان بۆیە داوا دەکەم؛ بەزوویی سەرکردایەتی یەکێتی بە تەواوی پەیوەندیەکانی-دا بچێتەوە لەگەڵ پارتی.

The post پارتی هەرکات باری لاربێت پەنا بۆ یەکڕیزی دەبات بۆ داپۆشینی عەیبەکانی appeared first on SNN.