بەهۆی تەقینەوەی گولە هاوەنێک لە ئەفغانستان نۆ منداڵ گیانیان لەدەستدا
SNN لە ئاکامی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک لە قەزای لال پور سەربە ویلایەتی نەنگەرهار خۆرهەڵاتی ئەفغانستان، نۆ منداڵ گیانیان لەدەست دا. بەرپرسێکی خۆجێی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لە گوندی بیگاناگان سەربە قەزای لال پور، کاتێک کۆنە فرۆشێک یاریی بە گولـلە هاوەنێک کردووە تەقینەوەیەک روویداوە، لە تەقینەوەکەدا، نۆ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەیش برینداربوون. شایەتحاڵان باسیان لەوە کرد، تەقینەوەکە لە نزیک قوتابخانەیەک روویداوە، پێشتر رووداوی هاوشێوە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە روویداوە و بەهۆیانەوە دەیان منداڵ گیانیان لەدەستداوە. لە ئەفغانستاندا پاشماوەی شەڕ وەک گولـلە هاوەن و بۆمب هەن کە هێشتا نەتەقیونەتەوە.
The post بەهۆی تەقینەوەی گولە هاوەنێک لە ئەفغانستان نۆ منداڵ گیانیان لەدەستدا appeared first on SNN.