هەواڵی کوردستان ئێستا

لە SNNەوە خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە ئاشکرا دەکرێت

لە SNNەوە خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە ئاشکرا دەکرێت
لە SNNەوە خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە ئاشکرا دەکرێت

2022-01-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn


عەلی حەمەسەعید-SNN بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردووی چەند شوێنێک بۆ SNN ئاشکرا دەکات، کە بڕیارە لە سێ رۆژی داهاتوودا مووچەکانیان وەربگرن. بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی باڵا لەوەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی سێ شەممە بەرواری 11/1/2022 مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ مانگی 12/2021دابه‌ش دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی چوارشەممە 12/1/2022 مووچەی دەزگای ئاسایش دبەشدەکرێت. ئەوبەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونکردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە13/1/2022 مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەت بۆمانگی 12دابەشدەکرێت. ئەم مانگەش دابەشکردنی مووچە بە خاوی و سستی بەڕێوەدەچێت، هۆکارەکەشی بۆ پشووەکانی سەری ساڵ و نەبوونی پارەی پێویست لەبەر دەست وەزارەتی دارایی و رەوانەنەکردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگەڕێنرێتەوە.

The post لە SNNەوە خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە ئاشکرا دەکرێت appeared first on SNN.