ئێران بانگهێشتی محه‌مەد حه‌لبوسی بۆ تاران ده‌كات
SNN ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران بروسكه‌یه‌كی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كرد بۆ پیرۆزباییكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داوایكرد، حه‌لبوسی سه‌ردانی تاران بكات و راشیگەیاند “دڵنیام كه په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن له بواره جیاجیاكاندا”. باقر باسی له‌وه‌شكردوه، “هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان وه‌ك به‌شێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان تاران و به‌غدایه و ده‌بێته هۆی زیاتر پته‌وكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له ئاستی جیاجیادا، هەورەها هیوای خواست به‌زوترینكات سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامبدرێت و داوایكرد، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی حه‌لبوسی ببێته مایه‌ی خێر و سه‌رفرازی بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی عێراق.” یەکشەممەی رابردوو بە دەنگی 200 […]
The post ئێران بانگهێشتی محه‌مەد حه‌لبوسی بۆ تاران ده‌كات appeared first on SNN.