کەشناسی هەرێم پێشبينييەکانی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە
SNN بەڕێوبەرايەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رايگەياند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوييەکان بەفر دەبارێت. کەشناسی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت وە لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان باران بارین بەردەوام دەبێت بە شێوەى بارانى مام ناوەند بۆ نمەباران کاریگەریەکەى لەکاتەکانى بەیانى زوودا لاواز دەبێت و بەفریش لە ناوچەشاخاویە سنووریەکانى باکوور و باکورى رۆژهەڵات دەبارێت. راشيگەياند: نزمترین پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە و بەرزترینیش پلەیک نزم دەبێتەوە، دەشڵێت “تەمومژ و خراپی مەودا بینین لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و گەرمیان کەمدەبێتەوە”.
The post کەشناسی هەرێم پێشبينييەکانی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە appeared first on SNN.