بەهۆی مەترسی لافاوەوە لە هەولێر دەوامی خوێندنگەکان راگیرا
2022-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە رووی لە ناوچەکەمان کردووە راقیکردنەوەکانی خوێندکاران بۆ رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا. دەقی راگەیەندراو، بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/١، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکامان جگە لە حەوزی سۆران ئەنجام نەدرێن.
The post بەهۆی مەترسی لافاوەوە لە هەولێر دەوامی خوێندنگەکان راگیرا appeared first on SNN.