هەواڵی کوردستان ئێستا

رێگایه‌كی سه‌ره‌كی هەولێر بەهۆی بەفربارینەوە داخرا

رێگایه‌كی سه‌ره‌كی هەولێر بەهۆی بەفربارینەوە داخرا
رێگایه‌كی سه‌ره‌كی هەولێر بەهۆی بەفربارینەوە داخرا

2022-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ن، به‌هۆی دابارینی به‌فرێكی زۆر، ڕێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆسه‌ر چیای سه‌فین و كه‌پكی گه‌رۆته‌ داده‌خرێت، له‌به‌ر چڕی به‌فره‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگا و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینیش بۆ چه‌ند مه‌ترێك. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هاووڵاتیان و شۆفێران له‌كاتی ئێستادا وه‌كو رێگای به‌دیل ده‌توانن ڕێگای (هه‌ولێر- شه‌قڵاوه‌ -هیران) به‌كاربێنن كه‌ له‌كاتی ئێستا هاتوچۆ تیایدا ئاساییه‌. هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له‌ هاوڵاتیان كردوه‌، هاتوچۆكردنیان سنوردار بكه‌ن و له‌حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت گه‌شت نه‌كه‌ن.

The post رێگایه‌كی سه‌ره‌كی هەولێر بەهۆی بەفربارینەوە داخرا appeared first on SNN.