له هه‌ڵه‌بجه ڕێوڕەسمی ناساندنه‌وه‌ی منداڵێكی دیكه‌ی ونبووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سبه‌ی سێشه‌ممه(17|12|2019)، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، ڕێوڕەسمی ناساندنه‌وه‌ی منداڵێكی دیكه‌ی ونبووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌بچێت.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی سێشه‌ممه (17|12|2019)، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و تۆڕی ڕیكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، ڕێوڕه‌سمێكی شیاو بۆ بۆ ناساندنه‌وه‌ی یه‌كێكی دیكه له منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به كه‌سوكاریان به‌ڕیوه‌ده‌چێت و تێیدا و ئه‌و منداڵه به شێوه‌یه‌كی یاسایی شاد ده‌كرێته‌وه به كه‌سوكاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له هه‌ڵه‌بجه".
ڕوونیشیكرده‌وه: "هه‌رچه‌نده ڕێوڕه‌سمه‌كه زۆر دواكه‌وت، به‌ڵام به‌مه‌به‌ست له دواكه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌بوو كه هه‌موو قۆناغه‌كان ڕێكاره‌یاساییه‌كان و پشكنینه‌كان چه‌ند بارهبكرێنهوه، بۆیه سبه‌ی به ئاماده‌بوونی میوانان، ئه‌و خێزانه‌ی، كه له ئێران ئه‌و منداڵه‌یان به‌خێوكردووه و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی، ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
گوتیشی: "ئه‌و منداڵه له وڵاتی ئێران ناوی (محه‌مه‌د ئه‌مین)بووه، له هه‌رێمی كوردستانیش ناوی (خه‌لیل ساڵح)ه، له ئێران هاوسەرگیری كردووه و منداڵێكی هه‌یه، له (7|1|2019) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و له ژێر چاودێری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به ئاگابوونی دادگای هه‌ڵه‌بجه گه‌ڕینرایه‌وه هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا قۆناغ به قۆناغ کارە ئیداری و ڕێڕه‌وه یاساییه‌كانی ته‌واوكردووه و ئێستا خۆشبه‌ختانه ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی خۆی".