هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا ده‌كات
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا ده‌كات

2019-12-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ باڵیۆزى تازه‌ى به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ویستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دووپات كرده‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/12/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیفن هیكى، باڵیۆزى تازه‌ى به‌ریتانیا له‌ عێراق دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌كان و پێشبینیى ئاینده‌ى پرۆسه‌ى سیاسییان له‌ وڵات تاوتوێ كرد.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شانشینى یه‌كگرتوو، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق و پێویستیى به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، دۆخى سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.