هەواڵی کوردستان ئێستا

بافڵ تاڵەبانی پارە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تەرخان دەكات

بافڵ تاڵەبانی پارە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تەرخان دەكات
بافڵ تاڵەبانی پارە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تەرخان دەكات

2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە هاوسەرۆكی یەكێتی بڕی نزیكەی 42 ملیۆن دیناری بۆ نەخۆشخانەكەیان تەرخان كردووە. د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بڕێكی زۆر باش پێویستی دەرمانی بە بڕی 41 ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ نەخۆشخانەكەمان دابین كرد. ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە بەهۆی نەمانی دەرمان هاووڵاتیان ناچاربوون ئەو دەرمانانە لەدەرەوە بكڕن، بەڵام ئەو هاوكارییە یارمەتیدەرێكی باش ئەبێت بۆ خزمەتكردنی زیاتری منداڵانی كوردستان. ماوەیەكە بەهۆی نەبوونی پارەوە بڕێكی كەم دەرمان لە نەخۆشخانە حكومییەكان ماوە و هاووڵاتیان ناچارن لە دەرمانخانەكانی دەرەوە دەرمان بە […]

The post بافڵ تاڵەبانی پارە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تەرخان دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.